لە سەرەتای دەستپێکردنی شەڕەکەوە تاوەکو ئێستا، زیاتر لە
١٢ هەزار کەس لە کەرتی غەززە بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە گیانیان لەدەستداوە و زیاتر
لە سێ هەزار کەسیش بێسەروشوێنبوون.
بەرپرسانی حەماس ئاشکرایانکرد:" لە سەرەتای
دەستپێکردنی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەززە تاوەکو ئێستا ١٢ هەزار هاوڵاتی گیانیان لەدەستداوە".
ئاماژەی بەوەشکرد:" لەکۆی ئەو ژماریەش، پێنج هەزار منداڵ
گیانیان لەدەستداوە، هاوکات زیاتر لە سێ هەزار و ٥٧٠ کەس بێسەروشوێنبوون کە لەو
ژمارەیەش، هەزار و ٨٠٠ کەسیان منداڵن".
بەرەبەیانی ٧ی تشرینی دووەمی ئەمساڵ، چەکدارانی حەماس
هێرشی زەمینیان بۆسەر ئیسرائیل دەستپێکرد و لە بەرامبەریشدا سوپای ئیسرائیل
دەستبەجێ دەستیکرد بە بۆمبارانکردنی کەرتی غەززە و پاش چەند رۆژێک، هێرشی زەمینیشی
بۆسەر غەززە دەستپێکرد.