لە سوریا هێرشکرایە سەر هێزەکانی ئەمەریکا

جیهان 19/11/2023

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

دوای ئەوەی لە هەریر هێرشکرایە سەر هێزەکانی ئەمەریکا، لە سوریاش هێرشکرایە سەر ئەو هێزانە.
میدیاکانی سوریا بڵاویانکردەوە:" بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، لە سنووری رۆژهەڵاتی سوریا و لە رێگەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە هێرشکرایە سەر بنکەی سەربازی ئەمەریکا".
هاوکات گروپی چەکداری مقاوەمەی ئیسلامیی عێراق بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشەکەی سەر بنکە سەربازییەکەی ئەمەریکا لە سوریا راگەیاند و ئاماژەی بەوەکرد:" توانیومانە بە وردی ئامانجەکە بپێکین".
ئەمەش لەکاتێکدایە، درەنگانی شەوی رابردوو گروپی ناوبراو ئاشکرایکرد، لە رێگەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوەی هێرشیانکردووەتە سەر بنکەی سەربازی هێزەکانی ئەمەریکا لە هەریر.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا