کیم جۆن ئون: لە بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی کەمتەرخەم نابین

جیهان 21/12/2023

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

سەرۆکی کۆریای باکوور هۆشداری دا لەوەی جوڵەیەک بە سوودوەرگرتن لە چەکی ئەتۆمی دژی وڵاتەکەی ئەنجامبدرێت، کەمتەرخەم نابن لە بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی.
کیم جۆنگ ئون سەرۆکی کۆریای باکوور دوای سەکەوتنی وڵاتەکەی لە تاقیکردنەوەی مووشەکی هواسۆنگ-18 رایگەیاند:" سەروەری و ئارامی ناوچەکە تەنها کاتێک مسۆگەر دەبێت کە توانای راستەقینەی وڵاتەکەمان بۆسەر وڵاتان دابینبکرێت و پیشانبدرێت پاشان ببێتە هۆی ترس بۆ دوژمنان".
ئاماژەی بەوەشکرد:" تاقیکردنەوەی مووشەکەکەی ئەمجارە بەرچاوڕوونییەکی تەواو بوو سەبارەت بە رێوشوێنەکانی بەرپەرچدانەوەی وڵاتەکەمان".
جەختی لەوەشکردەوە:" ئەگەر دوژمن بە سوودوەرگرتن لە چەکی ئەتۆمی جوڵەیەک ئەنجامبدات، ئەوا کۆریای باکوور لە بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی کەمتەرخەمی ناکات".
کیم جۆنگ ئون وتیشی:" سەرکەوتنی پیۆنگ یانگ لە تاقیکردنەوە مووشەکییەکان ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانی تووشی سەرسوڕمان کردووە".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا