لە زانکۆی گەرمیان بۆ یەکەمجار ژنێک پۆستی ڕاگری وەرگرت

کوردستان 21/01/2024

لەلایەن: هەردی فارووق

Alternate Text

ئەمڕۆ لە مەراسیمێکدا، پ.ی رەشا رائد وەک یەکەم ژن پۆستی راگری وەرگرت.

ئەمڕۆ یەکشەممە، لە زانکۆی گەرمیان، بە ئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆ و راگران و مامۆستایان و فەرمانبەران، پڕۆفیسۆری یاریدەدەر د. رەشا رائد وەک راگری کۆلێجی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکان بەوەکالەت دەست بەکاربوو.

لەو میانەدا، پ.د.فەرھاد قادر سەرۆکی زانکۆی گەرمیان پاڵپشتی و پشتیوانی تەواوی سەرۆکایەتی زانکۆی بۆ  پ. ی. د. رەشا رائد دوپاتکردەوە و وتی:" پیرۆزبایی و پشتیوانی خۆمانتان ئاراستە دەکەین و ھیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین و ھاوکار و تەواوتان دەبین ، چ وەک ڕاگرێکی کە پلان و ئامانجی خۆی هەیە و چ وەک یەکەم ژن لە مێژووی زانکۆی گەرمیاندا ، کە ئەو ئەرکەی پێ دەسپێردرێت ، ئەمەش لەچوارچێوەی پلان و ستراتیژی زانکۆی گەرمیاندا خۆی ئەبینێتەوە ،کە بریتییە لە دەرفەت رەخساندنی زیاتر بۆ ژنان و خانمانی بەتوانا لە ناوەندەکانی بڕیار لە زانکۆدا".

جێی ئاماژە پێدانە، لەماوەی یەک ساڵی رابردوودا نۆ ژنی دیکە ئەرکی یاریدەدەری راگر و سەرۆکی بەش و بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتییەکانیان لە زانکۆی گەرمیان پێسپێردراوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا