بابەتە سەرەکییەکە:
وەزارەتی پەروەردە دەرگای دامەزرانی بۆ دەرچووانی کۆلێژەکانی ئەندازیاری،
پەروەردە، زانستەکان، ئابووری و کارگێڕی لە سنووری هەولێر کردەوە.
راگەیەندراوی فەرمی:
وەزارەتی پەروەردە لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد: خوازیاران دەتوانن بەپێی
ئەو پسپۆڕانەی دیاریکراوە و لە رێگەی واتسئاپەوە سیڤییەکانیان پێشکەش بکەن بۆ بوون
بە مامۆستای پیشەیی لە پەیمانگەیی پیشەیی هەولێری پێنج ساڵی (خوێندنی ئینگلیزی).
مەرجەکان: خوازیار دەبێت
زمانی ئینگلیزییەکەی لە ئاستی (+intermediate B1) بێت، بەڵێن بدات پێنج
ساڵ لە خزمەت بەردەوامبێت، ئامادەیی هەبێت بۆ هەڵسەنگاندنی زمانی ئینگلیزی و
پسپۆڕییە پیشەییەکەی.
پسپۆڕییەکان: بازرگانی
بەشی ژمێریاری، گەشتوگوزار/ بەشی کارگێڕی هۆتێل و میوانداری، دیزاین/ بەشی گرافیک
دیزاین و بەشی ئینتێریەر دیزاینەر، کۆمپیتەر/ ئای تی.