خولی دووەمی هەڵبژاردن لە ئێران دەستیپێکرد

جیهان 3 رۆژ پێش ئێستا

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بابەتە سەرەکییەکە: بەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر 8:00 خولی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری ئێران دەستیپێکرد.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە خولی یەکەمی هەڵبژاردنەکەدا هیچ کاندیدێک نەیتوانی رێژەی %1+50ی دەنگەکان بەدەستبهێنێت و بەوهۆیەشەوە پڕۆسەکە بۆ خولی دووەم درێژکرایەوە و ئەمڕۆ لەنێوان مەسعود پزیشکیان و سەعید جەلیلی یەکێکیان دەبێتە سەرۆککۆمار.

لێدوانی فەرمی: عەلی خامنەیی رابەری باڵای ئێران لە میانەی بەشداریکردنی لە هەڵبژاردنەکەدا رایگەیاند: بیستوومە کە جۆشوخرۆشی هاوڵاتییان لە خولی یەکەمی هەڵبژاردن زیاترە، هیوادارم وابێت.

بە ژمارە: لە خولی یەکەمی هەڵبژاردنەکەدا، مەسعود پزیشکیان توانیبووی 10 ملیۆن و 415 هەزار و 991 دەنگ بەدەستبهێنێت، سەعید جەلیلیش نۆ ملیۆن و 473 هەزار و 298 دەنگی بەدەستهێنابوو.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا