سەرۆكی رەوتی حیكمە: پشتیوانی بە پارێزگابوونی هەڵەبجە دەكەین

درێژتر لە هەواڵ 7 رۆژ پێش ئێستا

لەلایەن: akar

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: سەرۆكی رەوتی حیكمە رایگەیاند، پشتیوانی لە بە پارێزگابوونی هەڵەبجە دەكەین و  ئەنجومەنی نوێنەران بەرپرسیارێتی خۆی بەرامبەر بە پارێزگابوونی جیبەجێبكات.

راگەیەندراوی فەرمی: نووسینگەی راگەیاندنی عەممار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتمانیی بڵاویکردەوە: لە میانی پێشوازی و كۆبوونەوەی لەگەڵ وەفدێكی ئەنجومەنی پشتیوانی هەڵەبجە تاوانی جینۆسایدو كیمیابارانی هەڵەبجەی وەبیرهێنایەوە و داوایکرد ئەنجومەنی نوێنەران بەرپرسیارێتی خۆی بەرامبەر پڕۆژەیاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە جێبەجێبکات.

ئەمەش هەیە: ئەو كارەساتەی بەسەر هەڵەبجەدا هات، کە منداڵ  و ژن و دانیشتوانی هەڵەبجە  لەلایەن رژێمی پێشووەوە بە چەكی كیمیایی بۆردومانكران، پێویستە ئەو تاوانە بە دۆكیۆمێنت بكرێت و بخرێتە نێو پڕۆگرامەكانی پەروەردە و خوێندنەوە.

زیاتر: پشتیوانی لە پەسەندکردنی یاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە دەکەین و داوا دەکەین پەرلەمان ئەرکی خۆی لەم بوارەدا جێبەجێبکات.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا