بابەتە سەرەکیەکە: بۆمبێکی
چێندراو لە ناوچەی سەلامیاتی شاری بەغداد تەقیەوە و بەهۆیەوە دوو کەس
گیانیانلەدەستداوە و کەسێکی دیکەش برینداربووە.
کێ وتی: وەلید تەمیمی، فەرماندەی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەکان بە ئاژانسی
عێراقی راگەیاند: رووداوەکە لە ناوچەی
سەلامیات بووە و بۆمبێكی چێندراو لە نێو بۆکسێکی دیاریدا لە رێگەی توک توکێکەوە
گەیەندراوەتە ناوچەی سەلامیات لە نزیک بازگەیەکی سەربازی بۆ ئەوەی لە رێگەیەوە
هاوڵاتییەکی بە ئامانج بگیرێت.
ئەمەشی وت: بۆمبەکە لە نزیک بازگە سەربازییەکە تەقیوەتەوە و بەهۆیەوە
شۆفێری توک توکـەکە و سەربازێکی بازگەکە گیانیانلەدەستداوە و ئەو هاوڵاتییەی بە
ئامانج گیرابوو برینداربوو.
زیاتر: رووداوەکە لەسەر کێشەیەکی تایبەتییە نەک دۆسیەی تیرۆر، تیمێکی
کار لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانەوە بۆ ئاشکراکردنی تاوانەکە و دەستگیرکردنی
ئەنجامدەرەکان پێکهێنراوە.