وەزیری دارایی عێراق داوایکردووە لیستی مووچەی مانگەکانی ئاب و ئەیلولی بۆ رەوانەبکرێت

درێژتر لە هەواڵ پێش 1 هەفتە

لەلایەن: akar

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: وتەبێژی جێگری سەرۆک وەزیران رایگەیاند، وەزیری دارایی عێراق داوایکردووە لیستی مووچەی مانگەکانی ئاب و ئەیلولی بۆ رەوانە بکرێت.

کێ وتی: سەمیر هەورامى، وتەبێژى جێگری سەرۆکوەزیرانى هەرێمى کوردستان رایگەیاند: لە كۆبوونەوەی وەفدی هەرێم و بەغدا، تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق داوایكردووە لیستی مووچەی مانگەكانی ئاب و ئەیلولی بۆ رەوانەبكرێت و بەپێی ئەو میكانیزمەی دانراوە مووچە دەنێردرێت.

ئەمەشی وت: ئەو راسپاردانەى لە ئەنجامى کۆبوونەوەکانى هەردوو ئەنجوومەنى ئابووریى عێراق و هەرێمى کوردستان دەرچوون، سبەینێ لە کۆبوونەوەى ئەنجوومەنى وەزیرانى عێراق دەخرێنەڕوو دەنگیان لەسەر دەدرێت.

چی دیکە: بۆ مووچەی مانگی تەمموز و ئاب ترلیۆنێک و 181 ملیار دینارمان بۆ رەوانەكرابوو، بۆ مووچەی مانگی تەمموز بڕی 998 ملیار دینار خەرجكراوە و 183 ملیار ماوەتەوە و چاوەڕوانی حكومەتی عێراق دەكەین كە پارەی تەرخانكراو بۆ مووچە بنێرێت.

زیاتر: لە كۆبوونەوەكەدا حكومەتی عێراق سێ تێبینی هەبوو كە داوایكرد كێشەی لیستی مووچە، بایۆمەتری و مووچەخۆرانی ناوچە دابڕێندراوەكان تاوەكو كۆتایی ئەمساڵ چارەسەربكرێن و بەغدا بەردەوامدەبێت لە ناردنی مووچە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا