ڤیتامین D لە جەستەدا كەم بێت چی روو ده‌دات؟

تەندروستی 31/08/2024

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: ڤیتامین D ماددەیەکی خۆراکی سەرەکیە کە بە ڤیتامینی تیشکی خۆر ناسراوە کە لە رێگەی بەرکەوتنی تیشکی خۆر و سەرچاوەی خۆراکی دەست دەکەوێت. 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڤیتامین D ، مژینی  فۆسفۆر و كالیسیۆم زیاد دەكات لەش لە چەندان نەخۆشی جۆراوجۆر دەپارێزێت، كەمبوونەوەی ئەم ڤیتامینە دەبێتە هۆی چەندان گرفتی تەندروستی.

كەمی ڤیتامین D دەكرێت ببێتە هۆی چی؟

- لاوازبوونی سیستەمی بەرگری لەش.
- هێواش چاك بوونەوەی نەخۆشی.
- شەكەتی بەردەوام.
- ئازاری ئێسك وەكو نەرمبوونەوەی ئێسك وچەندین نەخۆشی تر.
- ئازاری ماسولكە.
- هەڵوەرینی قژ.
- دروستبوونی ئازاری پشت.
- خەمۆكی.

ئەو سەرچاوە خۆراكیانەی كە دەوڵەمەندن بە ڤیتامین D ئەمانەن:

- كوارگ كوارگی سپی، لەگەڵ جۆرەكانی تر.
 -ماسی سەلەمون.
 -ماسی توونە.
 -شیر.
 -ماسی سەردین و ماسی دەریایی.

Alternate Text

دوایین هەواڵ

راگەیەندراوێک لە وەزارەتی داراییەوە

درێژتر لە هەواڵ 25 خولەک پێش ئێستا

کەسێک بەتۆمەتی کوشتنی پوری دەستگیرکرا

درێژتر لە هەواڵ 2 کاتژمێر پێش ئێستا

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا