بابەتە سەرەکییەکە: لە گەڕەکی پەنجا عەلی شاری کەرکوک
ئاگر لە ماڵێک کەوتەوە و سێ منداڵ گیانیان لەدەستدا.
زانیاریی تایبەت: ئاگرەکە بەهۆی شۆڕتی کارەباوە بوووە و
سێ منداڵەکە تەمەنیان لەنێوان سێ بۆ 11 ساڵان بووە، دوابەدوای رووداوەکەش
تەرمەکانیان بۆ پزیشکی دادی کەرکوک گواستراوەتەوە.
ئەمەش هەیە: هێزە ئەمنییەکان لێکۆڵینەوەیان لەبارەی
رووداوەکەوە دەستپێکردووە و دەوترێت خێزانێکی عەرەب لەو ماڵەدا نیشتەجێ بوون.