نوێترین زانیاری لەبارەی مووچەوە

درێژتر لە هەواڵ 4 رۆژ پێش ئێستا

لەلایەن: محەمەد سەردار

Alternate Text

بابەتی سەرەکی: وەزیری دارایی عێراق بڕیاریداوە تەواوی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم رەوانە بکرێت، بەو مەرجەی تاکو کۆتایی ئەمساڵ سەرجەم ئەو کێشانە چارەسەر بکرێن کە لە لیستی مووچەدا هەن.

کێ وتی: سەمیر هەورامی، وتەبێژی جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێم دەڵێت:" هەفتەی رابردوو لە کۆبوونەوەماندا لەگەڵ ئەنجومەنی وەزاری بۆ کاروباری ئابووری عێراق، گەیشتینە رێککەوتنێک لەسەر ئەوەی ئەو بودجەیەی هەرێم کە لە مانگی حەوتدا بڕدرا، لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری خەرجکردنی بدرێت".

ئەمەشی وت: چاوەڕێین بەغدا مووچە گلدراوەکەی مانگی حەوت بنێرێت، بۆ ئەوەی تاکو لەگەڵ مووچەی مانگی هەشتدا بەسەر مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی دابەش بکەین.

بە ژمارە: بۆ مووچەی هەردوو مانگی حەوت و هەشت، حکومەتی عێراق بڕی ترلیۆنێک و 181 ملیار دیناری بۆ هەرێمی کوردستان نارد، حکومەتی هەرێمیش بۆ مووچەی مانگی حەوت 998 ملیار دیناری دابەشکرد.

چی تر: لە ئێستادا نزیکە 180 ملیار دینار لە پارەکەی مانگی حەوت و هەشت ماوەتەوە، چاوەڕێین بەغدا ئەو پارەیەی تریش بنێرێت کە گلیداوەتەوە، بۆ ئەوەی مووچەی مانگی هەشتی پێ دابەش بکەین.

کێشەکان: لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە 100 هەزار مووچەخۆری حکومەت بایۆمەترییان نییە، مووچەخۆرانی سنوری ماددەی 140 و بوونی ناوی دووبارە لە لیستی مووچەدا، دوو بەربەستی دیکەی بەردەم ناردنی پارەکەن.




ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا