چی روویدا: وەزیری نەوتی
عێراق لەکاتی چوونی بۆ ئەمریکا لەگەڵ شاندێکی فەرمی ولاتەکەی تەندروستی تێکچوو،
بەهۆیەوە نەشتەرگەری دڵی بۆ کرا.
زانیاری فەرمی: ئاژانسی
هەواڵی فەرمی عێراق بڵاویکردەوە، لە ئێستادا حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق
لە نەخۆشخانەیەکی ویلایەتی تەکساسە لە ئەمریکا و دۆخی تەندروستی جێگیرە.
زیاتر: سەردانەکەی
وەزیری نەوت بۆ ئەمریکا بەمەبەستی هاندانی کۆمپانیا ئەمریکییەکان بوو، بۆ هاتنیان
بۆ عێراق و وەبەرهێنان لە بواری وزەدا .