ئەو خواردنانەی لە شێرپەنجە دەمانپارێزن

تەندروستی پێش 3 هەفتە

لەلایەن: محەمەد سەردار

Alternate Text

بابەتی سەرەکی: خواردنی خۆراکی ناتەندروست یەکێکە لە هۆکارەکانی توشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە، باشترین خواردنیش ئەوانەن کە هەردوو ماددەی ریشاڵ و کالیسیۆمیان تێدایە.

کێ وتی: بە پێی هەواڵێکی ماڵپەڕی "دەیلی مەیڵ"، ئەو خواردنانەی ریشاڵیان تیدایە رێگری دەکەن لە توشبوون بە شێرپەنجەی قۆڵۆن، چونکە وادەکات ریخۆڵەکان بە شێوەی بەردەوام کار بکەن و خێراتر ماددە کیمیاییە زیان بەخشەکان لە جەستە بچنە دەرەوە.

زیاتر: خۆراکە ریشاڵییەکانی وەک شۆفان و سەوزەوات و بەشێک لە مێوەکان، ماددە شێرپەنجەییەکان بە پیساییەوە دەبەستنەوە، بەوەش ئەو ماددە لە رێگەی پیساییەوە دەردەچنە دەرەوە.

چی تر: کالیسیۆم یەکێکی دیکەیە لەو کانزایانەی رێگری دەکەن لە توشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە، هەر کوپێکی شیری مانگاش نزیکەی 300 ملیگرام کالیسیۆمی تێدایە.

هۆکاری توشبوون بە شێرپەنجە: جگەرەکێشان، بەرکەوتنی تیشک، قەڵەوی و بۆ ماوەیی سەرەکیترین هۆکارن بۆ توشبوون بە شێرپەنجە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا