بابەتی سەرەکی: شارەزایەکی کەشناسی پێشبینی دەکات هەفتەی
داهاتوو یەکەم بارانبارینی وەرزی پاییزی ئەمساڵ لە هەرێمی کوردستان دەستپێبکات.
کێ وتی: ئاراس جەبار، شارەزای بواری کەشناسی
دەڵێت:" بەگوێرەی
پێشبینیەکان ھەفتەی داھاتوو لەنێوان 7 بۆ 10ی ئەیلول ئەگەری یەکەم بارانی ئەمساڵ
ھەیە بۆ سەر ناوچەکانمان، کە ئەویش لە ئەنجامی دروستبوونی نزمە پاڵەپەستۆیەکە
لەسەر دەریای ناوەراست و ناڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر کەشوھەوای وڵاتانی شام و
ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان و عێراق دەبێت".
زیاتر: سبەی 1ی 9ی 2024 پاییزی کەشناسی لەنیوە گۆی باکوری زەوی دەستپێدەکات،
کە لە ڕووانگە فەلەکیەکەوە وەرزی پاییز لە 21ی9 دەستپێدەکات و لەوکاتەوە بەگشتی
کەشوھەوا گۆڕانکاری بەسەردا دێت و وەرزی ھاوینی ئەمساڵ کۆتایی پێدێت.