نیشانەکانی کەمی کالیسیۆم چین؟

تەندروستی 01/09/2024

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: یەکێک لە سەرەکیترین پێکهاتەکانی لەشی مرۆڤ کالسیۆمه‌، رۆڵێکی گرنگی هەیە لە چالاکیەکانی خانەکانی جەستەدا و پێویستیەکی گرنگە بۆ ئێسک و ددانەکان.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: كالیسیۆم رۆڵێكی زۆر باشی هەیە لە رێكخستنەوەی لێدانەكانی دڵ بەهێزكردنی جومگە دەدات و دورمان دەخاتەوە لە سەكتەی دڵ، ئەگەر هاتوو كالیسۆم لەشدا كەمبوو مرۆڤ توشی لاوازی ماسولكەكان چەند نەخۆشیەكی دیكە دەكات.

نیشانەکانی کەمی کالیسیۆم لە جەستەدا:

- ئازاری پشت و مل
- گرژبوونی ماسولکەکان.
- ئازاری ئێسک یان لاوازی ئێسک 
- دەرکەوتنی چەماوەیەکی نائاسایی لە ناو بڕبڕەی پشتدا.
- کلۆربوونی ددانەکان.
- تووشبوون بە خەمۆکی.
- شکانی نینۆکی پەنجەکان.
- پوکانەوەی ئێسک.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا