خواردنەوەی قاوە چی لە مێشک دەکات؟

تەندروستی 01/09/2024

لەلایەن: محەمەد سەردار

Alternate Text

بابەتی سەرەکی: پزیشکێکی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی دەمارەکان ئاشکرای دەکات، ئەگەر رۆژانە قاوە بە شێوەیەکی پێویست بخورێتەوە، چەندین سوودی گرنگ بە تەندروستی مرۆڤ و بە تایبەت مێشک دەگەیەنێت.

زانیاری: ڤڵادیمێر مارتینۆڤ، پزیشکێکی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی دەمارەکان دەڵێت:" قاوە خواردنەوە تەرکیزکردن زیاد دەکات و دەبێتە هۆی باشکردنی مەزاج، چونکە ئەو کافایینەی تێیدایە کۆئەندامی دمارەکان چالاک دەکات".

چی تر: قاوە ئاستی دۆبامین و سیرۆتۆنین لە لەش زیاد دەکات، دەبێتە هۆی کەمبوونی ئاستی هیلاکی و ماندوویەتی، لەگەڵ ئەوەشدا ماددەی دژە ئۆکسیدی تێدایە و و مێشک دەپارێزێت.

چەنێک بخۆینەوە: خواردنەوەی یەک تا دوو کوپ قاوە لە رۆژێکدا سوودی هەیە بۆ لەش، بەڵام زیادخواردنی زیانی دەبێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا