بابەتە سەرەکییەکە: بە بەشداری زیاتر لە 100 کۆمپانیا
17هەمین خولی پێشانگای ساڵانەی نێودەوڵەتی DBX لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت.
زانیاریی گشتی: پێشانگاکە سبەی چوارشەممە لەنێو بینای پێشانگای
نێودەوڵەتی سلێمانی کە دەکەوێتە گەڕەکی تاسوڵجەوە دەکرێتەوە.
لێدوانی فەرمی: نەوزاد غەفور سەرۆکی ژووری بازرگانی
سلێمانی رایگەیاند: زیاتر لە 100 کۆمپانیا لە بوارەکانی ئۆتۆمبێل، وەبەرهێنان، پیشەسازی،
خۆراکی، پاکەرەوە، پزیشکی، خوێندن و زانست
لە پێشانگاکەدا بەشدارن.
چی تر: بەشێکی زۆری کۆمپانیا بەشدارەکان ناوخۆیین و
ژمارەیەکیشیان لە وڵاتانی دراوسێوە بەشدارییان کردووە و کۆمپانیا جیهانییەکانیش لە
رێگەی بریکارەکانیانەوە لە هەرێمی کوردستان بەشداریانکردووە.
ئەمەش بزانە: بەشێک لە بەرپرسانی بەغدا و هەرێم و
سلێمانی لە پێشانگاکەدا ئامادە دەبن.
زانیاریی زیاتر: پێشانگاکە رۆژانە لە کاتژمێر 11:00 بۆ
6:00 ئێوارە کراوە دەبێت و تاوەکو رۆژی 23ی ئەیلول بەردەوام دەبێت.