بابەتە سەرەکییەکە: بەهۆی هێرشی ئەلیکترۆنی بۆ سەر
ئامێر پەیوەندیکردن (پەیجەر)ەکانیانەوە، سەدان کەس لە لوبنان برینداربوون.
سەرچاوە: ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە: سەرجەم
ئەو ئامێرانەی کراونەتە ئامانج خاوەندارێتیان بۆ ئەندامانی حزبوڵای لوبنانی
دەگەڕێتەوە.
چی تر: سەرچاوەیەکی باڵا لەناو حزبوڵا بە رۆیتەرزی وتووە:
سوپای ئیسرائیل لە پشت ئەو زنجیرە هێرشەوەیە.
لەلایەکی دیکەوە: ئاژانسی هەواڵی میهری ئێرانی
ئاشکرایکرد: یەکێک لە بریندارەکانی زنجیرە هێرشەکەی ئەمڕۆی لوبنان موجتەبا ئەمانیی
باڵیۆزی ئێرانە.