هەڤاڵ ئەبوبەکر: هەڵگرتنی چەک و نمایشی سەربازی لە بانگەشەی هەڵبژاردندا قەدەغەیە

درێژتر لە هەواڵ 2 رۆژ پێش ئێستا

لەلایەن: akar

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، هەڵگرتنی چەک و نمایشی سەربازی لە کاتی بانگەشەی هەڵبژاردن قەدەغەیە و پێویستە هەموو لایەک پابەندی بریارەکان بن.

راگەیەندراوی فەرمی: هەڤاڵ ئەببەکر پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند: پێویستە هەموو لایەک پابەندی یاسا و بڕیار و رێنماییەکانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق و لیژنەی باڵای ئەمنی هەرێم و لیژنەی ئارامی پاریزگای سلێمانی بن بۆ هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان.

ئەمەشی وت: پێویستە هەموو کاندید و هاوپەیمانیەتیەکان، هەوادار و پشتیوانەکانیان بە شێوازێکی مەدەنیانە و دوور لە بەریەککەوتن و پاراستنی ئارامی و ئاسایش و سەقامگیری گشتیەوە بانگەشەی هەڵبژاردنەکانی بکەن.

چی دیکە: هەڵگرتنی چەک و نمایشی سەربازی لە کاتی بانگەشەی هەڵبژاردن قەدەغەیە و کاروان و کەژاوەی لە دوایەک و درێژی ئۆتۆمبێل کە ببنە مایەی تێکدانی هاتووچۆی گشتی و گرتنی رێگا قەدەغەن.

زیاتر: داواکارین هەموو لایەک لە هەر بارودۆخێکی نەخوازراو، پەنا بۆ دادگا و کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق و دامەزراوە فەرمییەکان ببەن و لە هەر رووبەڕوبوونەوە و هێرش و تۆڵەکردنەوە خۆیان بە دووربگرن.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا