وەزیری ئاوەدانکردنەوە: دەستبە تەواوکردنی پرۆژەی دوو سایدکردنی رێگای دوکان – چوارقورنە دەکەین

درێژتر لە هەواڵ 2 رۆژ پێش ئێستا

لەلایەن: akar

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: وەزیری ئاوەدانکردنەوە نیستەجێکردنی هەرێم رایگەیاند، دەستبەکاردەکەینەوە بۆ تەواوکردنی پرۆژەی بە دوو سایدکردنی رێگای دوکان – چوارقورنە.

لێدوانی فەرمی: دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی هەرێم رایگەیاند: ئەم پڕۆژەیە لە ساڵی 2011 وە چووەتەوە بواری جێبەجێکردنەوە و دەبوایە ساڵی 2014 تەواوبکرێت و لە خزمەتی هاوڵاتیاندا بوایە.

ئەمەشی وت: ئێستا گرفتی سەرەکی لە دەستپێنەکردنەوەی کارەکان نەبوونی نەختینەیە، پرۆژەکە پارەی بۆ تەرخانکراوە و ئێستا نەختینەی بۆ دابینناکرێت.

چی دیکە: ئێستا رێژەی جێبەجێکردنی پڕۆژەکە لە %45 و ماوەی ساڵێک توانیمان کاری تێدابکەین، گرفتی هونەری رێگربوو کە پرۆژەکە تەواو بکەین و ئێستاش گرفتی دارایی رێگرە.

هاوکات: لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان گفتوگۆمانکردووە و هیچ بیانوویەک نیە بۆ دابیننەکردنی نەختینە.

زیاتر: لە هەفتەیی داهاتووەوە دەستبەکارەکانی تەواوکردنی پڕۆژەی بە دوسایدکردنی رێگای دوکان – چوارقورنە دەکەینەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا