بابەتە سەرەکییەکە: ئەمڕۆ
هەزاران ئامێری پەیوەندیکردن (بێتەل) لە لوبنان تەقێنرایەوە و دەوترێت ئەو
ئامێرانە بوون کە ئەندامانی حزبوڵا بەکاریانهێناوە.
لێدوانی فەرمی: وەزیری
تەندروستی لوبنان رایگەیاند: بەهۆی رووداوەکەوە هەشت کەس گیانیان لەدەستداوە و دوو
هەزار و 750 کەسیش بریندار بوون.
چی تر: باری تەندروستی 200
کەس لە بریندارەکان ناجێگیرە.
ئەمەش هەیە: باڵیۆزی
ئێران لە بەیروت یەکێک بوو لەو کەسانەی بەهۆی ئەو هێرشە ئەلیکترۆنییەوە
برینداربوو، بەڵام میدیای فەرمی تاران دەڵێت برینەکەی سووکە.
ئەمەش بزانە: دەوترێت یەکێک
لەو کەسانەی لە رووداوەکەدا گیانی لەدەستداوە ئەندامی پەرلەمانی لوبنان لەسەر پشکی
حزبوڵا.
لەلایەکی دیکەوە:
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لە زاری بەرپرسێکی حزبوڵاوە ئاشکرایکرد: هێرشەکە لەلایەن
ئیسرائیلەوە ئەنجامدراوە.
لایەنی بەرامبەر: تاوەکو
ئێستا هیچ لێدوانێکی فەرمی لەلایەن ئیسرائیلەوە سەبارەت بە رووداوەکە نەدراوە.