بابەتە سەرەکیەکە: کریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئەستێرەی پۆرتوگالی و یانەی
نەسڕ نایەتە عێراق و بەشداری لە یارییەکەی سبەی بەرامبەر یانەی شورتە ناکات.
راگەیەندراوی فەرمی: یانەی نەسڕی سعودی رایگەیاند: بەهۆی ئەوەی
کریستیانۆ رۆناڵدۆ، کاپتنی یانەکە تووشی پەتا بووە و بۆ وەرگرتنی پشوو، لە
گەشتەکەی ئەمڕۆدا بۆ بەغدا لەگەڵ یانەکە نابێت.
زیاتر: یانەی نەسڕ لە راگەیەندراوەکەشدا، هیوای تەندروستی و
چاکبوونەوەی خێرا بۆ ئەستێرە پۆرتوگالییەکە دەخوازێت.
بیرخستنەوە: بریارە سبەی
دووشەممە هەردوو یانەی نەسر و شورتە رووبەڕووی یەکببنەوە لە میانی پاڵەوانیەتی
چامپیۆنزلیگی ئاسیا.