بابەتە سەرەکییەکە: دوو
ئەستێرەی یانەی ریاڵ مەدرید دەستیانکردووەتەوە بە راهێنانەکان لەگەڵ یانەکەیان.
چی هەیە: هەریەکە لە جود
بێلینگهام ئینگلیزی و ئۆرلێن چوامینیی فەڕەنسی پەیوەندیانکردەوە بە مەشق و راهێنانەکانی
یانەی ریاڵ مەدریدەوە.
چی دەوترێت: پێشبینی
دەکرێت هەردوو یاریزانەکە بۆ یاری یانەکەیان بەرامبەر یانەی شوتگارتی ئەڵمانی لە
خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا کە رۆژی سێشەممە بەڕێوەدەچێت ئامادەبن.