بابەتە سەرەکیەکە: لە لایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی
سەید سادق بە تۆمەتی گەڕان بەدوای ئاساردا، باندێكی چوار كەسی دەستگیركران.
راگەیەندراوی فەرمی: بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە: دوای
ئەوەی مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی سەیدسادق زانیارییان دەستكەوت لەسەر
باندێک كە بەدوای ئاساردا دەگەڕان و لەناوماڵێکدا تونێلیان لێدابوو بۆ گەیشتن
بەئاسارەکان.
ئەمەش هەیە: هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد
و دوای چاودێریكردنێكی وورد توانرا لەكاتی ئەنجامدانی تاوانەكەیان تۆمەتباران
دەستگیربكرێن.
چی دیکە: تۆمەتباران لەیەکێک لەگەڕەکەکانی قەزای سەیدسادق هەستاون بە هەڵكەندنی تونێلێک لە حەوشەی ماڵەكەی خۆیان بۆ گەیشتن بە ئاسارەكە.
زیاتر: لە ئێستادا هەریەك لە تۆمەتباران، أ، أ، أ لەدایكبووی 2001 –
ن، أ، أ لەدایكبووی 1987 – م، أ، أ لەدایكبووی 1981 – ح، أ، أ لەدایكبووی 1990، راگیراون
و لێكۆڵینەوە لە گەڵیان بەردەوامە.