بافڵ جەلال تاڵەبانی: دۆخی حکومڕانی هەرێم پێویستی بە پێداچوونەوە و راستکردنەوە هەیە

درێژتر لە هەواڵ 3 رۆژ پێش ئێستا

لەلایەن: akar

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە یان برێم کونسوڵی گشتیی فەڕەنسا لە هەرێمی کوردستان کرد.

راگەیەندراوی فەرمی: نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی یەکێتی بڵاویکردەوە: لەدیدارێکدا دۆخی گشتیی هەرێمی کوردستان و هەماهەنگیی نێوان هێز و لایەنە سیاسییەکان بە ئامانجی پاراستنی سەقامگیریی ناوچەکە گفتوگۆیان لەبارەوەکرا.

ئەمەش هەیە: لە درێژەی دیدارەکەدا پرسی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان گفتوگۆی لەبارەوە کرا، بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بەوەکرد: دۆخی حوکمڕانی لە هەرێمی کوردستان پێویستی بە پێداچوونەوە و راستکردنەوەیە.

ئەمەشی وت: بافڵ جەلال تاڵەبانی وتیشی: حکومەت نەیتوانیوە وەڵامدەرەوەی خواستەکانی خەڵک بێت و ئەو ئامانجانە بپێکێت کە لێی چاوەڕێ دەکرا.

زیاتر: سەرۆکی یەکێتی ئەوەشی خستەڕوو: هەڵبژاردنی ئەمجارە گۆڕانکاریی گەورە لەگەڵ خۆیدا دەهێنێت و هەرێمەکەمان بەرە و قۆناغێکی گرنگ هەنگاو دەنێت کە ئەویش هێنانەکایەی حوکمڕانییەکە بۆ هەمووان نەک بۆ ‌هێز و لایەنێکی دیاریکراو.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا