وەزارەتی دارایی: پەیوەندیمان بە دابەشکردنی زەوییەوە نییە

درێژتر لە هەواڵ 3 رۆژ پێش ئێستا

لەلایەن: akar

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، وەزارەتەکەمان هیچ پەیوەندییەکی بە پێدانی فۆرم و دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران و مووچەخۆراندا نییە.

راگەیەندراوی فەرمی: وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم رایگەیاند: سەبارەت بە دابەشکردنی فۆڕمی زەوی بۆ فەرمانبەران و مووچەخۆرانی تایبەت بە رێکخراوەکان، ئەو دەنگۆیانە رەتدەکەینەوە کە دەڵێن وەزارەتی دارایی و ئابووری رێگرە لە پێدانی فۆڕمی زەوی بەو فەرمانبەر و مووچەخۆرانە.

ئەمەش هەیە: وەزارەتی دارایی و ئابووری هیچ پەیوەندییەکی بە پێدانی فۆڕم و دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران و مووچەخۆراندا نییە و دوور و نزیک ئێمە بەشێک نین لەو بابەتە.

چی دیکە: هەموو ئەو رێنمایی و رێکار و خاڵبەندییانەی بۆ پێدانی زەوی بۆ فەرمانبەران و خانەنشینان و تەواوی چین و توێژەکان دیاریکراوە لە تایبەتمەندی و دەسەڵاتی وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزاری هەرێمی کوردستانە.

زیاتر: ئەو کەس و لایەنانەی وەزارەتی داراییان بە رێگری لە پێدانی فۆڕمی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران و مووچەخۆرانی رێکخراوەکان تۆمەتبار کردووە هیچ زانیارییەكیان لە بارەی رێكار و شێوازی دابەشكردنی فۆڕمی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا نییە. 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا