رۆناڵدۆ پەیامی بۆ هاندەرە عێراقییەکانی هەیە

وەرزش 3 رۆژ پێش ئێستا

لەلایەن: محەمەد سەردار

Alternate Text

چی روویدا: کریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی تۆپی پێی جیهانی لەبارەی نەهاتنی لەگەڵ یانەکەی بۆ عێراق دەڵێت " سوپاس بۆ هەموو پەیام و نامەكانتان كە لەلایەن هاندەرانم لە عێراق بۆم هاتووە".

لێدوانی فەرمی: کریستیانۆ رۆناڵدۆ، یاریزانی هەڵبژاردەی پۆرتوگال و یانەی نەسڕی سعودی لە پەیامێکدا لە هەژماری فەرمی خۆی لە ئینستاگرام نوسیویەتی " هیوای سەرکەوتن بۆ هاوڕێکانم لە یارییەكە دەخوازم، سوپاسی تایبەتیشم هەیە هاندەرانم لە عێراق، کە نامەیان بۆ ناردووم".

چی تر: کریستیانۆ رۆناڵدۆ هەر لە پەیامەکەیدا بۆ هاندەرانی لە عێراق دەڵێت:" هیوادارم بەمزووانە هەمووتان ببینم ".

ئەمەش هەیە: ئەمڕۆ هەردوو یانەی نەسڕی سعودی و شوڕتەی عێراقی لە یاریگای مەدینەی شاری بەغدا رووبەڕووی یەکتر دەبنەوە، بەڵام هەواڵی نەهاتنی رۆناڵدۆ بۆ عێراق هاندەرانی لەو وڵاتە توشی شۆک کرد.



ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا