بابەتە سەرەکیەکە: کەمخوێنی حاڵەتێکە
کە جەستە توانای دروستکردنی خانەی خڕۆکەی سووری نییە تاوەکوو
ئۆکسجینی پێویست هەڵبگرێت بیانگوازێتەوە بۆ شانەکانی جەستە .
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بە
شێوەیەكی گشتی رێژەی خوێنی ئاسای لە كەسێكی ئاسایی واتە ڕێژەی سی بی سی خانەی
خوێنی سوور لە پیاودا 80 _104 بۆ ژنان لە نێوان 70_ 94 ئەگەر هاتوو لەم
رێژەییە كەمتر بوو ئەوە بە نەخۆشی كەمخوێنی دادەنرێت.
زیاتر: ئەو
کەسانەی توشی کەمخوێنی دەبن پێویستە ئەو جۆرە خۆراکانە بخۆن کە ئاسن و ڤیتامین سی
و بی12 و ترشی فۆلیکیان تێدایە و نیشانەکانی کەمخوێنی بەپێی هۆکارەکەی دەگۆڕێت و
بە گشتی ئەم نیشانەیەکی هەیە.
نیشانەکان:
- ماندووبوون.
- لاوازی و کەمبوونەوەی کێش.
- کاڵبوون یان زەردبوونی پێست.
- ناڕێکی لێدانی دڵ.
- هەناسەتووندی و سەرگێژخواردن.
- ئازاری سنگ و ساردی دەست و قاچ.
- سەرئێشە.
- هەڵوەرینی قژ.
- ناڕێکی میزاج و تووڕەبوون.