چی روویدا: حکومەتی
بەریتانیا بڕیاریدا بە رۆژ ریکلامکردن بۆ خواردن و خواردنەوە ناتەندروستەکان
قەدەغە بکرێت، بۆ ئەوەی منداڵان نەیبینن.
زانیاری: بڕیارەکە لە 1ی
تشرینی یەکەمی 2025وە جێبەجێ دەکرێت، چاوەڕوانیش دەکرێت رووبەڕووی رەخنەیەکی زۆر
ببێتەوە، چونکە هەندێک کەس دەڵێن بڕیارەکە دەستوەردانە لە ژیانی تایبەتی کەسەکان.
ئامار: ئاندرۆ گوین، وەزیری
دەوڵەت بۆ کاروباری تەندروستی گشتی و خۆپارێزی دەڵێت:" لە بەریتانیا لە کۆی
هەر پێنج منداڵێک پێش قۆناغی چوونە قوتابخانە، زیاتر لە یەکێکیان قەڵەون، کاتێک
قۆناغی خوێندنی سەرەتاییش تەواو دەکەن، لە کۆی هەر سێ منداڵێک زیاتر لە یەكیکیان
بەدەست قەڵەوییەوە دەناڵێنێت".