دانا ئەحمەد مەجید وەک رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان دەستبەکاردەبێت

درێژتر لە هەواڵ 20 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: akar

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: عومەر سەید عەلی وەكو رێكخەری گشتیی بزوتنەوەی گۆڕان، لە فەرمانگەی دادنوسی سلێمانی، بریكارنامەیەكی گشتیی بۆ دانا ئەحمەد مەجید كردەوە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەپێی دەقی نوسراوەکە عومەر سەید عەلی هەموو دەسەڵاتەكانی خۆی وەكو رێكخەری گشتیی رادەست بە دانا ئەحمەد مەجید کردووە. 

ئەمەش هەیە: عومەر سەید عەلی رێکخەری گشتی گۆران بە نوسراوێک فەرمانگەی پارتە سیاسییەكانی لە كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئاگاداركردوەتەوە لەوەی دەسەڵاتەكانی رێكخەری گشتیی دەگوازرێتەوە بۆ دانا ئەحمەد مەجید.

بیرخستنەوە: بڕیاربوو پرۆسەی ئاڵوگۆڕی دەسەڵات لەناو بزوتنەوەی گۆڕاندا لەرێگەی هەڵبژاردنەوە ئەنجام بدرێت، بەڵام بەهۆی تێبینی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان لەسەر دەستوریی ناوخۆیی بزوتنەوەكە، لە رێگەی بریكارنامەوە ئەنجامدەدرێت.

دەقی نوسراوەکە:

Alternate Text

دوایین هەواڵ

زینک چییە و سوودەکانی چیین؟

تەندروستی 8 کاتژمێر پێش ئێستا

واده‌ی‌ كاراكردنی‌ زانكۆلاین راگه‌یه‌ندرا

درێژتر لە هەواڵ 9 کاتژمێر پێش ئێستا

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا