بابەتە سەرەکیەکە: سەرۆکی ئەمریکا نیگەرانە لە مەترسییەکانی روودانی جەنگی
سەرتاسەری نێوان ئیسرائیل و حزبوڵای لوبنان.
کێ وتی: پێگەی ئاکسیۆس لە زاری
بەرپرسانی ئەمریکاوە بڵاویکردوەتەوە: جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا نیگەرانە و ترسی هەیە لە
سەرهەڵدانی جەنگێکی بەرفراوان لە نێوان ئیسرائیل و حزبوڵای لوبنانی.
ئەمەش هەیە: بەڵام هیواخوازە زیادبوونی فشارە
سەربازییەکانی ئیسرائیل بۆ سەرگرووپە لوبنانیەکە یارمەتیدەربێت لە گەیشتن بە
رێککەوتن و هاوڵاتییان بگەرێنەوە سەر ماڵ و زێدیان لە هەردوو سنوری ئیسرائیل و
لوبنان.
زیاتر: ئیسرائیل و ئەمریکا بەدوای رێگە چارەیەکدا دەگەڕێن تاوەکو حزبوڵا و حەماس لە یەکتر جیابکەنەوە.