بابەتە
سەرەکییەکە: سبەی سەرۆککۆماری ئێران بەرەو ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بەڕێدەکەوێت.
سەرچاوە:
میدیای فەرمی ئێران بڵاویکردەوە: ئامانج لە سەردانەکەی مەسعود پزیشکیان
سەرۆککۆماری ئێران بۆ نیویۆڕک، بەشداریکردنە لە کۆبوونەوەی ساڵانەی رێکخراوی
نەتەوەیەکگرتووەکان.
چی تر:
ناوبراو لەلایەن شاندێکەوە کە پێکهاتوون لە ژمارەیەک بەرپرسی باڵای وڵاتەکەی
یاوەری دەکرێت، بڕیارە لە سەردانەکەشیدا ژمارەیەک کۆبوونەوە ئەنجام بدات.