بابەتە سەرەکیەکە: دۆناڵد
ترامپ، سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا و کاندیدی پۆستی سەرۆکایەتیی ئەمەریکا دراوی فەرمی خۆی دەخاتە بازاڕەوە.
لێدوانی فەرمی: دۆناڵد
ترامپ لە ڕێگەی تۆری کۆمەڵایەتی ئینستاگرام رایگەیاند: دراوی فەرمیی ترامپ، کە خۆم
دیزاینم کردووە، پێشکەشتان دەکەم، بە شانازییەوە لێرە، لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی
ئەمەریکا دروستکراوە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ گەورەیی ئەمەریکا.
ئەمەشی وت: هەر
دراوێک بڕوانامەیەکی ئەسڵی لەگەڵدایە کە واژۆی منی لەسەرە وەک بەڵگەیەک بۆ ئەوەی
دراوێکی ڕاستەقینەی ترامپت کڕیوە.
زیاتر: مەدالیای
زیوی سەرۆک دۆناڵد جەی ترەمپ، چاپی یەکەمی لە 25ـی ئەیلوولی بەردەست دەبێت و نرخی
100 دۆلارە.