بابەتە
سەرەکییەکە: سوپای ئیسرائیل بە دەیان مووشەک باشووری لوبنانی کردە ئامانج.
سەرچاوە:
رادیۆی سوپای ئیسرائیل بڵاویکردەوە: خێرایی چالاکییەکانی سوپا لە باکووری وڵات
زیادیانکردووە و تەلئەبیب دەیەوێت خۆی بۆ هێرشی نزیک لەگەڵ حزبوڵا ئامادە بکات.
لەلایەکی
دیکەوە: ئاژانسی هەواڵی لوبنان ئاشكرایکرد: لە ماوەی نیو کاتژمێردا زیاتر لە 50
جار باشووری وڵاتەکە بە ئامانج گیراوە.
ئەمەش هەیە:
بەرپرسێکی ئیسرائیل بە میدیای وڵاتەکەی راگەیاندووە: ئەم هێرشانە پاش ئەوە دێن کە
حزبوڵا خۆی بۆ هێرشێکی چڕ ئامادەکردووە، هەروەها لە هێرشەکەی ئەمشەودا توانیومانە
400 مووشەکی ئەو گروپە چەکدارە لەناو ببەین.