بابەتە سەرەکیەکە: ئەمریکا
داوا لە هاوڵاتییەکانی دەکات بەپەلە لوبنان جێبهێڵن.
راگەیەندراوی فەرمی: وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند: پێداچوونەوەمان کردووە بە بەردەوامی
ناکۆکییەکانی نێوان حیزبوڵا و ئیسرائیل و تەقینەوەکانی ئەم دواییانە لە سەرانسەری
لوبنان و لە ناویاندا بەیروتی پایتەختی وڵاتەکە.
زیاتر: داوا لە هاوڵاتییانی ئەمریکی دەکەین تاوەکو گەشتەکان بەردەستن
لوبنان جێبهێڵن.
بیرخستنەوە: چەند رۆژێکە ئیسرائیل هێرشەکانی بۆ سەر لوبنان
چڕکردووەتەوە، هەفتەیی رابردووش بەهۆی تەقینەوەی هەزاران ئامێری بێتەلەوە، دەیان
ئەندامی حیزبوڵا کوژران.