بابەتە سەرەکییەکە: عەلی خامنەیی، رابەڕی باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران خەڵاتی پێشکەشی ئەمیرعەلی حاجیزادە کرد کە پلەکەی جەنەڕاڵە و فەرماندەیی هێرشە مووشەکییەکەی ئێرانی بۆ سەر ئیسرائیل کرد.
زیاتر: لە مەراسیمێکی تایبەتدا و بەئامادەبوونی چەند فەرماندەیەکی سوپای پاسداران، عەلی خامنەیی مەدالیای "فەتح"ـی بەخشی بە حاجیزادە کە فەرماندەی هێزی ئاسمانی سوپای پاسدارانە و سەرپەرشتی هیرشەکەی ئێرانی بۆ سەر ئیسرائیل کرد لە یەکی ئەم مانگە.
بیرخستنەوە: ئێران لە ئێوارەی سێشەممە، یەکی تشرینی یەکەم نزیکەی 200 مووشەکی بالیستی ئاڕاستەی ئیسرائیل کرد و دواتر هێرشەکەشیان بە "سەرکەوتوو" ناوبرد.