بابەتە سەرەکیەکە: سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان رایگەیاند، ئێستا
کاتی بێدەنگکردنی چەک و هێنانەدی ئاشتییە، دەشڵێت: داوا لە حەماس دەکەین بارمتەکان
ئازاد بکات.
لێدوانی فەرمی: ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان رایگەیاند: داوای
کۆتایهێنان بە خوێنڕشتن و توندوتیژیی لە غەزە و لوبنان دەکەین و کاتی بێدەنگکردنی
چەک و هێنانەدی سەقامیگرییە لە ناوچەکەدا.
ئەمەشی وت: ئەم جەنگەی لەدوای ئەو هێرشە ترسناکەی 7ـی ئۆکتۆبەر سەری
هەڵدا، بەردەوامە لە وێرانکردنی ژیان و ئازاری قووڵ لە غەززە و
ئێستاش بۆ گەلی لوبنان.
زیاتر: ئێستا کاتی هێنانەدی ئاشتیی و جێبەجێکردنی یاسای نێودەوڵەتی و
دادپەروەریە، داوا لە حەماس دەکەین زیندانییانی ئیسرائیلی ئازاد بکات.