ئاگاداریەک لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەڵەبجەوە

درێژتر لە هەواڵ 2 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: akar

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەڵەبجە ئاگاداری هاووڵاتییان دەکاتەوە ناونووسین بەمەبەستی فرۆشتنی چەند ژمارەیەکی دڵخوازی ئۆتۆمبێل دەستپێدەکات.

راگەیەندراوی فەرمی: لیژنەی فرۆشتنی ژمارە دڵخوازەکانی بەرێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەڵەبجە رایگەیاند: هاوڵاتیانی بەڕێز ئاگادار دەکەینەوە رۆژی یەکشەممە، ناونوسین بۆ چەند ژمارەیەکی دڵخوازی ئۆتۆمبێل دەستپێدەکات پێویستە داواکار لە کاتژمێر 8:30 خولەک ئامادەبێت و زانیاری ناو فۆڕمەکە بێ زیادە پڕ بکاتەوە.

چی دیکە: پێویستە لەسەر داواکار ژمارەی دڵخوازی خۆی بکاتە ناو بازنەیەک وە ژمارەی مۆبایلی خۆی بنوسێت و کۆپیەکی ناسنامەی خۆی هاوپێچ بە فۆڕمی داواکاری بکات و هەمان رۆژ فۆڕمی ژمارەی دڵخوازیان پێ دەدرێتەوە.

زیاتر: داواکار دەبێت یەک ژمارەی دڵخواز لەسەر فۆڕمەکە دیاری بکات، بەپێچەوانەوە ناوی تۆمار ناکرێت.

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا