بابەتە سەرەکییەکە:
لێپرسراوی ئەنجوومەنی پاراستنی باڵای بەرژەوەندییەکانی یەکێتی رایگەیاند: بە
دەنگدان دەتوانین کۆتایی بە حکومڕانیەکی خۆسەپێن بهێنین و بیگۆڕین.
لێدوانی فەرمی: شێخ
جەعفەر شێخ مستەفا، لێپرسراوی ئەنجوومەنی باڵای بەرژەوەندییەکانی یەکێتی نیشتیمانی
کوردستان بە BMC راگەیاند: پێویستە
هاوڵاتیان بۆ گۆڕینی ئەم دەسەڵاتە بەشداری هەڵبژاردن بکەن و بە دەنگدان دەتوانن کۆتایی
بە حکومڕانیەکی خۆسەپێن بهێنن.
ئەمەشی وت: بەشداری
نەکردن لە هەڵبژاردندا وەکوو ئەوە وایە لە سەر دارێک دابنیشین و دارەکەی ژێر خۆمان
ببڕینەوە و پێویستە بە بەشداریکردن و دەنگدان ئەم حکومڕانییە خۆسەپێنە
بگۆڕین.
زیاتر: ئێمە ئەگەر
زۆرترین کورسی بەدەستبهێنین و حکومەت دروست بکەین هەوڵ دەدەین زۆرترین
لایەنی براوە بەشداریان پێبکرێت لە حکومەتدا.