"هەوڵی دورکەوتنەوە لە فراوانبوونی جەنگ دەدەین و عێراق دەپارێزین"

درێژتر لە هەواڵ 12 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: akar

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: وەزيری دەرەوەی بەريتانيا رایگەیاند، حکومەتى بەریتانیا هەوڵدەدات بۆ دوورکەوتنەوە لە فراوانبوونی بازنەی جەنگ و پاراستنی عێراق دەدات.

راگەیەندراوی فەرمی: وەزارەتی دەرەوەی عێراق بڵاويکردەوە: فوئاد حسێن، وەزیرى دەرەوەى عێراق، پەیوەندییەکى تەلەفۆنی لە دەیڤد لامى وەزیری دەرەوەی بەریتانیا پێگەیشتووە و پێی راگەیاندووە: حکومەتی بەریتانیا هەوڵدەدات بۆ دوورکەوتنەوە لە فراوانبوونی بازنەی جەنگ و پاراستنی عێراق لە کاردانەوەکان.

ئەمەش هەیە: هاوکات هەر لە پەیوەندیەکەدا، چەند پرسێکی دیکەیان تاوتوێکردووە لەوانە، پرسی ئابووری و رەشنووسی رێککەوتنی هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات، جگە لە چارەسەرکردنی کێشەی چەند عێراقییەک کە بەشێوەیەکی نایاسایی لە بەریتانیا نیشتەجێن.

چی دیکە: فوئاد حسێن، جەختی لە گرنگی کارکردن بۆ رێگریکردن لە فراوانبوونی جەنگ لە ناوچەکەدا کردوەتەوەو ئاماژەی بەوەکردووە، بەردەوامی پەرەسەندنی جەنگ، کارەساتی کۆمەڵایەتی و ئابووری و ئەمنیی لێدەکەوێتەوە و ئەمەش پێویستی بە کردار هەیە لەلایەن وڵاتانی کاریگەرەوە بۆ وەستاندنی ململانێکانی لوبنان و غەززە.

زیاتر: هەروەها باسیان لە بەهێزیی پەیوەندییەکانی نێوان بەریتانیا و عێراق کردووە و دەیڤد لامی جەختی لەوە کردوەتەوە، بەردەوامدەبن لە گەشەکردن و فراوانکردنی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ بەغدا.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا