داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 12 ملیار دینار بووە

کوردستان 17 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: sirwan

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: ماڵپەڕی شەفافیەت کۆی داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی بڵاوکردەوە.

سەرچاوە: بەپێی داتاکانی ماڵپەڕەکە، کۆی داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی 12 ملیار و 402 ملیۆن و 226 هەزار و 463 دینار بووە.

زیاتر: لەو بڕە داهاتە 10 ملیار و 578 ملیۆن و 582 هەزار و 637 دیناری واتا 85٪ـی داهاتەکە بە شێوەی نەختینەیە، هەروەها ملیارێک و 823 ملیۆن و 531 هەزار و 976 دیناری، واتا 15٪ـی بەشێوەی چەکە.

چی تر: ئامارەکە لە بەرواری 9ی تشرینی دووەم تا 15ی ئەم مانگە بووە و سەرجەم داهاتەکان خراوەتە ڕوو.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا