پزیشکێک لە هەولێر بە مردوویی دۆزرایەوە

کوردستان 11 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: sirwan

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: ئەمڕۆ لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوای هەولێر، تەرمی پزیشکێک بە مردوویی لە ژوورەکەی خۆی دۆزرایەوە.

لێدوانی فەرمی: سەلام عومەر کەسوکاری مردووەکە بە میدیاکانی راگەیاندووە: پزیشکی داد پێی وتون کوڕەکەیان بە جەڵتە گیانی لەدەستداوە، بەڵام هێشتا لێکۆڵینەوە بەردەوامە.

زیاتر: پزیشکەکە ناوی ئەندێشە مەریوانە و خەڵکی قەڵادزێیە، بەڵام نیشتەجێی هەولێرە و تەمەنی 30 ساڵە، وەک پزیشکی پایە بڵندی سڕکردن کاری کردووە.

چی تر: لە ئێستادا پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە و تەرمەکەی لە پزیشکی دادی هەولێرە و توێکاری بۆ دەکرێت.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەندێشە چوار مانگە ژنی مارە کردووە، بەڵام هێشتا نەیگواستووەتەوە، ساڵی 2017 بەشی پزیشکی لە زانکۆی هەولێر تەواو کردووە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا