بابەتە سەرەکیەکە: ئاژانسی رووبەڕووبوونەوەی تاوانی بەریتانیا سەردانی کوردستان دەکەن و بە هەماهەنگی لەگەڵ حکومەت، لێکۆڵینەوە لەو گرووپانە دەکەن کە قاچاخچێتی بە کۆچبەرانەوە دەکەن.
لێدوانی فەرمی: مارتن کلارک بەرپرس لە ئاژانسەکە رایدەگەیەنێت: ئێستا سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لە 70 کەس و گرووپ کە قاچاخچییەتی بە کۆچبەران دەکەن.
زیاتر: توانا و سەرچاوەی زیاتر بۆ رێگریکردن و هەڵوەشاندنەوەی ئەو گرووپە تاوانکاریانە بەکاردەهێنین.
چی تر: تەنیا ئەم ساڵ زیاتر لە 50 کۆچبەر لە نۆکەندی ئینگلیز خنکاون.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەفتەی رابردوو دادگای شاهانەی پرێستن قاچاخچییەک بەناوی ئامانج حەسەنزادە بە 17 ساڵ زیندانیکردن سزادا، بەهۆی ئەوەی کۆچبەری بە نایاسایی بە بەلەمی بچووک بە نۆکەندی ئینگلیزدا گەیاندووەتە بەریتانیا.