بابەتە سەرەکیەکە: نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە 55ـەمین ساڵیادی رێككه‌وتننامه‌ی 11ـی ئازاری
1970، پەیامێکی بڵاوکردەوە.
پەیامی فەرمی: نێچیرڤان بارزانی رایگەیاند؛ ئه‌مڕۆ
يادى 55 ساڵه‌ی رێككه‌وتننامه‌ی 11ـی ئاداری 1970 ده‌كه‌ینه‌وه كه بووه خاڵی وه‌رچه‌رخان
و وێستگه‌یه‌كی مێژویى و گرنگى خه‌باتى گه‌لى كوردستان و یه‌كه‌م به‌ڵگه‌نامه‌ی فه‌رميی
داننان به به‌شێك له مافه ره‌واكانيدا، هه‌روه‌ها بنه‌مای یاسایی بۆ ده‌ستكه‌وته‌كانی
ئێستامان داڕشت، به شێوه‌يه‌ک هيچ ده‌سه‌ڵاتێكى عێراق نه‌توانێت جارێكى تر نكۆڵى
له مافه‌كانمان بكات.
ئەمەشی
وت: ڕێككه‌وتننامه‌ی 11ـى ئادار، نموونه‌ی چاره‌سه‌رێكی دادپه‌روه‌رانه بوو له‌سه‌ر
بنه‌مای لێكگه‌یشتن و دانوستان، به‌ڵام دواتر ده‌سه‌ڵاتی عێراق لێى پاشگه‌ز بووه‌وە
و له ئه‌نجامدا، چه‌ندین ده‌یه ململانێ و شه‌ڕى لێكه‌وته‌وه كه جگه له نه‌هامه‌تى
و ئازار هیچی تر‌ى بۆ عێراق نه‌هێنا.
دەقی پەیامەکەی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان:
ئه‌مڕۆ
يادى 55 ساڵه‌ی رێككه‌وتننامه‌ی 11ـی ئاداری 1970 ده‌كه‌ینه‌وه كه بووه خاڵی وه‌رچه‌رخان
و وێستگه‌یه‌كی مێژوویى و گرنگى خه‌باتى گه‌لى كوردستان و یه‌كه‌م به‌ڵگه‌نامه‌ی
فه‌رميی داننان به به‌شێك له مافه ره‌واكانيدا، هه‌روه‌ها بنه‌مای یاسایی بۆ ده‌ستكه‌وته‌كانی
ئێستامان داڕشت، به شێوه‌يه‌ك هيچ ده‌سه‌ڵاتێكى عێراق نه‌توانێت جارێكى تر نكۆڵى
له مافه‌كانمان بكات. له‌م یاده شكۆداره‌دا، به ڕێزه‌وه یادی ئه‌و نه‌به‌ردانه
ده‌كه‌ينه‌وه كه له‌پێناو ئازادی و مافه‌كانی گه‌ل و نيشتماندا گیانیان به‌خشی.
سڵاو له بنه‌ماڵه‌ى سه‌ربه‌رزى شه‌هيدان، له پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان و گه‌لی
كوردستان به هه‌موو پێكهاته‌كانييه‌وه، ده‌كه‌ين.
ڕێككه‌وتننامه‌ی
11ـى ئادار، نموونه‌ی چاره‌سه‌رێكی دادپه‌روه‌رانه بوو له‌سه‌ر بنه‌مای لێكگه‌یشتن
و دانوستان، به‌ڵام دواتر ده‌سه‌ڵاتی عێراق لێى پاشگه‌ز بووه‌وە و له ئه‌نجامدا،
چه‌ندین ده‌یه ململانێ و شه‌ڕى لێكه‌وته‌وه كه جگه له نه‌هامه‌تى و ئازار
هیچی تر‌ى بۆ عێراق نه‌هێنا. ئه‌مڕۆش، عێراق هێشتا باجی پابه‌ندنه‌بوون به‌و ڕێككه‌وتننامه‌يه
و به بنه‌مای هاوبه‌شيی ڕاسته‌قینه و مافه ده‌ستوورییه‌كانی هه‌موو پێكهاته‌كانی
ده‌دات. وانه و ئه‌زموونه‌كانى مێژوو ئه‌وه ده‌سه‌لمێنن كه سه‌قامگیری به‌دی
نایه‌ت ته‌نيا له ڕێگه‌ی ديموكراسى، كه دروشمى شۆڕش بوو، ڕێزگرتن له فره‌یی،
كاری هاوبه‌ش و چه‌سپاندنی دادپه‌روه‌ری و یه‌كسانی له‌نێوان هه‌موواندا، نه‌بێت.
یه‌كڕیزی
و ته‌بايى، گه‌ره‌نتيی راسته‌قینه‌ن بۆ پاراستنی ده‌ستكه‌وته ده‌ستوورییه‌كانمان
و داهاتووی نه‌وه‌كانمان. بۆیه داوا له هه‌موو هێزه سیاسییه‌كانی كوردستان و
عێراق ده‌كه‌ین په‌ند له‌م ئه‌زموونه وه‌ربگرن و به گیانی به‌رپرسیاريه‌تيی
نیشتمانی پێكه‌وه كار بكه‌ن، بۆ چه‌سپاندنی فیدراڵی، پاراستنی مافه‌كانی هه‌موو
پێكهاته‌كانی عێراق و به‌هێزكردنی پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیيانه. داهاتووی عێراق له
جێبه‌جێكردنی ده‌ستوور، به‌هێزكردنی هاوبه‌شيی ڕاسته‌قینه و بنیاتنانی وڵاتێكدایه
كه ئاسایش، سه‌قامگیری و دادپه‌روه‌ری تيایدا باڵاده‌ست بێت.
هه‌ر
شكۆدار بێت یادی ڕێككه‌وتننامه‌ی 11ـی ئادار،
دروود
بۆ گیانی پاكى شه‌هیدان.
نێچیرڤان
بارزانی
سه‌رۆكی
هه‌رێمی كوردستان
11ـی
ئاداری 2025