هەسەدە: رێککەوتن لەگەڵ حکومەتی دیمەشق بە نێوەندگیری ئەمریکا بوە

درێژتر لە هەواڵ 19 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: وتەبێژی هێزەکانی هەسەدە رایگەیاند، رێککەوتنەکە سەرەتاییە و بە نێوەندگیری ئەمریکا بوە و لایەنێکی سەرەکی رێککەوتنەکەیە.

لێدوانی فەرمی: فەرهاد شامی وتەبێژی هێزەکانی هەسەدە لەبارەی رێککەوتنەکەیان لەگەڵ حکومەتی نوێی سوریا رایگەیاند: ئەو زانیارییانەی سەبارەت بە جێگیرکردنی هێزەکانی حکومەتی سوریا لە شاری حەسەکە بڵاوبونەتەوە نادروستن، ئەگەری ئەوە هەیە هێزەکانی دیمەشق تەنها لەسەر سنور جێگیر بکرێن.

ئەمەشی وت: ئەو ئەنجومەنانەی لە چوارچێوەی ڕێککەوتنەکەدا پێکهێنراون مامەڵە لەگەڵ پرسی زیندان دەکەن، هاوکات یەکێک لە لیژنەکان بەدواداچون بۆ پرسەکانی پەروەردە و بەتایبەتی بارودۆخی ئەو خوێندکارانە دەگرێتەوە کە زمانی کوردییان خوێندوە.

چی تر: لەبارەی دۆسیەی زیندانییەکانی داعش فەرهاد شامی ئاماژەی بەوەکرد، بابەتی داعش هیچ گۆڕانێکی تێدا نابێت و هەر هەسەدە بەرپرسیاری دۆسیەی داعش دەبێت، وەکو رێککەوتنێکی سەرەتاییە، لیژنە دروست دەبێت و کارەکانیان چەند درێژە دەکێشێت تا ئێستا ناڕونە.

زیاتر: لە کۆتاییشدا شامی جەختی لەوەکردەوە کە ئامانجی سەرەکی ئەم رێککەوتنە راگرتنی شەڕە، جگە لە کارکردن بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکانی ناوچەکانی ەڵکی عەفرین، سەرێکانی و گرێسپی بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان.

وتیشی: رێککەوتنەکە سەرەتاییە، بە نێوندگیریی ئەمریکییەکان پێکهاتوە و لایەنێکی چالاک و سەرەکییە لە رێککەوتنەکەدا.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا