بابەتە سەرەکیەکە: شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جێگری
سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بەبۆنەی ساڵیادی راپەڕین شاری هەولێر و رێککەوتنی 11ـی
ئازاری ساڵی 1970 پەیامێکی بڵاوکردەوە.
پەیامی
فەرمی: شێخ جەعفەر شێخ مستەفا
رایگەیاند؛ ئەمڕۆ 34 ساڵ تێپەڕ دەبێت بەسەر ڕاپەڕین و
ئازادکردنی شاری هەولێر، کە هاوتایە لەگەڵ ساڵیادی ڕێککەوتننامەی 11ـی ئازاری 1970،
لەم ڕۆژەدا شاری هەولێر بە پشتیوانی خەڵکە ئازا و پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستان،
تاجی سەرکەوتنی ڕاپەرینی کردە سەر لە بەرامبەر ڕژێمی دیکتاتۆری بەعسی فاشیزم.
هاوکات:
لەگەڵ یادی ڕاپەڕین، 55 ساڵیش بە سەر رێککەوتننامەی 11ـی ئازاری 1970 تێپەر دەبێت،
کە جێبەجێکردنی رێککەوتنەکە وەکو خۆی دەستکەوتێک بو بۆ داهاتوی گەلی کوردستان و
پێکانی ئامانجەکانی شۆرش، بەڵام دواجار ئامانجی رێککەوتنەکە لە باربرا و بە
هەڵوەشاندنەوەی ڕێککەوتنەکە دوبارە پەیوەندییەکان لەگەڵ حکومەتی عێراقی ئەوسا ڕوی
لە ئاڵۆزیی زیاتر کرد.
زیاتر:
بەمەش کورد دەسەڵاتی لاواز بوو لە ناوچەکە و هەرەسی شۆڕشی کوردی بەدوا داهات،
بەڵام دواجار بە هەڵگیرسانەوەی شۆڕشی نوێ خەباتی شۆڕشگێڕی دەستی پێکردەوە، لەپێناو
بەدیهێنانی مافە ڕەواکانی گەلی کورستان و گەیشتن بە خۆری ئازادیی و سەربەخۆیی.
دەقی
پەیامەکەی جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان؛
ئەمڕۆ
٣٤ ساڵ تێپەڕ دەبێت بەسەر ڕاپەڕین و ئازادکردنی شاری هەولێر، کە هاوتایە لەگەڵ
ساڵیادی ڕێککەوتننامەی ١١ی ئازاری ١٩٧٠، لەم ڕۆژەدا شاری هەولێر بە پشتیوانی خەڵکە
ئازا و پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستان، تاجی سەرکەوتنی ڕاپەرینی کردە سەر لە
بەرامبەر ڕژێمی دیکتاتۆری بەعسیی فاشیزم. بەم بۆنەیەوە پیرۆزباییەکی گەرم لە
کوردستانییانی ئازیز و خەڵکی سەربەرزی شاری هەولێر دەکەم.
لەگەڵ
یادی ڕاپەڕین، ٥٥ ساڵیش بە سەر ڕێککەوتننامەی ١١ی ئازاری ١٩٧٠ تێپەر دەبێت، کە
جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکە وەکو خۆی دەستکەوتێک بوو بۆ داهاتووی گەلی کوردستان و
پێکانی ئامانجەکانی شۆرش، بەڵام دواجار ئامانجی ڕێککەوتنەکە لە باربرا و بە
هەڵوەشاندنەوەی ڕێککەوتنەکە دوووبارە پەیوەندییەکان لەگەڵ حکوومەتی عێراقی ئەوسا
ڕووی لە ئاڵۆزیی زیاتر کرد، بەمەش کورد دەسەڵاتی لاواز بوو لە ناوچەکە و هەرەسی
شۆڕشی کوردی بەدوا داهات، بەڵام دواجار بە هەڵگیرسانەوەی شۆڕشی نوێ خەباتی
شۆڕشگێڕی دەستی پێکردەوە، لەپێناو بەدیهێنانی مافە ڕەواکانی گەلی کورستان و گەیشتن
بە خۆری ئازادیی و سەربەخۆیی.
پیرۆزی
یادی ڕاپەڕین و خەباتی شۆڕشگێڕیمان، بەرپرسیاریەتییەکی گەورە دەخاتە سەرشانی
هەموومان، بە تایبەت بۆ ئەم قۆناغە هەستیار و پڕ لە قەیرانە سیاسیی و ئابوورییەی
کە تێیکەوتووین، گرنگە لە ئێستادا بە یەکڕیزیی و کۆدەنگی نێوان لایەنە سیاسییەکان،
هەنگاو بنرێت بۆ قۆناغی بەرەنگاربوونەوە و چارەسەرکردنی کێشەکان بە گفتووگۆ،
لەپێناو بەدەستهێنانی مافە نەتەوەیی و دەستوورییەکان و فەراهەمکردنی ژیانێکی
شایستە و خۆشگوزەران بۆ هاووڵاتیانی کوردستان.
لەم
دوو یادە مەزنەدا، سەری ڕێز و وەفا بۆ سەرجەم شەهیدانی ڕێگای ئازادی کوردستان
دادەنەوێنم. بەرز و شکۆدار بێت ساڵیادی ١١ی ئازاری ١٩٧٠ و ڕاپەڕین و ڕزگارکردنی
شاری هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان.
شێخ
جەعفەر شێخ مستەفا
جێگری
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان
١١ی
ئازاری ٢٠٢٥