بابەتە سەرەکییەکە: داوادەکرێت لە پەرلەمانی داهاتووی هەرێمی
كوردستان پرۆژە یاسای بە جینۆناساندنی تاوانی كیمیابارانی هەڵەبجە پەسەند بکرێت.
راگەیەندراوی فەرمی: لیژنەی باڵای 37مین ساڵیادی كیمیابارانی هەڵەبجە داوادەکەن،
حکومەتی هەرێم هەنگاوی جدیتر بنێت بۆ خزمەتی زیاتری وارسی شەهیدان و دابینکردنی
خزمەتگوزاری زیاتر بۆ هەڵەبجە.
هاوکات: داوا لەحکومەتی هەرێم دەکەن پارێزەری مافی هەڵەبجەییەکان بێت لە عێراق و بەڕەسمی داوای قەرەبوو بۆ زیانلێکەوتووان
بکاتەوە.
زیاتر: لیژنەکە داوای ئەوەش دەکات، حکومەتی هەرێم بڕیاربدات بە دەستپێکردنەوەی
پرۆژەکان لەپارێزگای هەڵەبجە و دابینکردنی بودجەیەکی تایبەت بۆ بەرکەوتووانی چەکی
کیمیایی.
ئەمەش هەیە: لە درێژەی داواکارییەکانیاندا داوا لە سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێم
و سەرۆکی حزبەکان و پەرلەمانتاران لەبەغدا دەکەن، هەوڵەکانیان چڕ بکەنەوە، بۆ پەسندکردنی
بەپارێزگابوونی هەڵەبجە لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.