بابەتە سەرەکییەکە: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی
هه‌رێم رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ ئه‌گه‌ری بارانبارین و هه‌وره بروسكه له‌زۆربه‌ی
ناوچه‌كان هەیە.
راگەیەندراوی فەرمی: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی
هەرێم بڵاویکردەوە، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ئاسمان نیمچه هه‌ور بۆ هه‌وری ته‌واو ده‌بێت،
له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری كه‌مێك نمه باران و هه‌وره بروسكه له‌زۆربه‌ی ناوچه‌كاندا له‌كاته‌كانی
دوایی نیوه‌ڕۆ.
هاوکات: پێشبینیده‌كرێت له‌سه‌نته‌ری شاره‌كان باران ببارێت بۆ ماوه‌ی كورت
خایه‌ن و رێژه‌ی دابارین له‌ناوچه‌كانی رۆژهه‌ڵات و سنووری پارێزگای سلێمانی زیاتر ده‌بێت و پلەکانی گەرما بەرزدەبێتەوە.
زیاتر: کەشناسی هەرێم ئاماژەی بەوەشکردوە، سبه‌ی چوارشه‌ممه ئاسمان ساماڵ
ده‌بێت له‌گه‌ڵ هه‌ندێك په‌ڵه‌هه‌ور، پله‌كانی گه‌رما به‌ڕێژه‌ی 2-3 پله‌ی سیلیزی
به‌راورد به تۆماركراوه‌كانی ئه‌مڕۆ به‌رزده‌بنه‌وه.