مەسعود بارزانی: رێککەوتنی 11ـی ئازار هەڵگری وانەی ستراتیژی و گرنگ بو

درێژتر لە هەواڵ 20 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە 55ـەمین ساڵیادی رێككه‌وتننامه‌ی 11ـی ئازار 1970، پەیامێکی بڵاوکردەوە.

چی وت: مەسعود بارزانی رایگەیاند؛ رێككەوتننامەی 11 ئازار 1970 دەستكەوتێكی مێژویی و گرنگی خەباتی گەلی كوردستانە، بۆ یەكەمین جار حكومەتی عێراقی دانی بە بەشێک لە مافەكانی گەلی كورد نا و ئەو دەرفەتە هاتە كایەوە گەلی كوردستان بتوانێ كار لەسەر خۆبەڕێوەبردن و بەهێزكردنی زمان و كولتور و دابینكردنی سەقامگیری بكات.

دەقی پەیامەکەی سەرۆکی پارتی؛

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

ڕێككەوتننامەی یازدەی ئازاری 1970 دەستكەوتێكی مێژوویی و گرنگی خەباتی گەلی كوردستانە، بۆ یەكەمین جار حكوومەتی عێراقی دانی بە بەشێك لە مافەكانی گەلی كورد نا و ئەو دەرفەتە هاتە كایەوە گەلی كوردستان بتوانێ كار لەسەر خۆبەڕێوەبردن و بەهێزكردنی زمان و كولتوور و دابینكردنی سەقامگیری بكات.

ئەو ڕێككەوتنە بەرهەمی تێكۆشان و خەباتی پێشمەرگە و كەوادیری حزب و سەرجەم چین و توێژەكانی كوردستان لە شۆڕشی ئەیلوول بوو و هەڵگری وانەی ستراتیژی و گرنگ بوو بۆ قۆناغەكانی دواتری خەباتی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی كوردستان و بووە هۆی بەهێزتربوونی دۆزی ڕەوای گەلی كوردستان.

لە پەنجا و پێنجەمین ساڵیادی ڕێككەوتننامەی یازدەی ئازاردا هەزاران سڵاو بۆ ڕۆحی پاكی شەهیدانی شۆڕشی ئەیلوول و سەرجەم شۆڕشەكانی كوردستان دەنێرین و پێزانینمان بۆ هەموو پێشمەرگە و خەباتگێڕانی شۆڕشی ئەیلوول هەیە كە بە كۆڵنەدان و پێداگری و ورەی پۆڵایینیان دەستكەوتی گەروەیان بۆ گەلەكەیان مسۆگەر كرد.

مەسعود بارزانی

11ی ئازاری 2025



ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا